گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

سەیدسادق.. بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەر کەسێک

2020.12.09 - 15:38
App store icon Play store icon Play store icon
سەیدسادق.. بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەر کەسێک

ناس کورد-

لەناو بازاڕی قەزای سەیدسادق کەسێک بە چەقۆ هێرشی کرایەسەر و پۆلیسی قەزاکەش جەخت دەکاتەوە کە "بریندارەکە چارەسەر کراوە و تۆمەتباریش دەستگیرکراوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی حەسار بە "ناس کورد"ی (9ی کانونی یەکەمی 2020) راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە ڕوداوێک لەناو بازاڕی سەیدسادق کە لەلایەن تۆمەتبارێک بەناوی (ک.ج.) لەدایکبووی 1983 بە چەقۆ هێرشکراوەتە سەر (هـ. ن. م.)، سێ چەقۆ دراوە لە شانی چەپی و ملی و دوای رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە چارەسەر پێویستی بۆ کراوەو مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە.


لەبارەی هۆکاری روداوەکە سەرچاوەکەی پۆلسی سەیدسادق وتی، "تۆمەتبار لە ئەوروپا گەڕاوەتەوە و ئالودەیە بەمادەی هۆشبەر، پرسیارمان لێکردووە لەبارەی هۆکاری روداوەکە بێ ئاگایە و وەڵامەکەی بەوجۆرە بووە کە کەسێک پێش چەند ساڵێک گیانی لەدەستداوە پێی وتووە لەم کەسە بدات، کە لە سکاڵاکاریشمان پرسیووە وتویەتی، یەکەمجارە ئەم کەسە ببینم و هیچ کێشەیەکمان نەبووە پێشتر".


ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا تۆمەتبار دەستگیرکراوە و ڕەوانەی ئاسایشی سەیدسادق کراوە.