ناس کورد-
شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم بە سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت و بڕیارە هەر ئەمرۆ دانوستانەکان دەسپێ بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەمیر هەورامی، وتە‌بێژی رە‌سمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ڕایگەیاند، چوونی شاندەکە "بە‌مە‌بە‌ستی گە‌یشتن بە‌ڕێككە‌وتنە سە‌بارە‌ت بە‌پرسە داراییە‌كانی نێوان حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی فیدراڵ."
وتیشی، "بڕیارە ھە‌ر ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ دانوستاندنە‌كان دە‌ستپێبكە‌ن لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی نە‌وت و دارایی عێراق و لایە‌نە پە‌یوە‌ندیدارە‌كان."
هەر دوێنێ لە كۆبوونه‌ى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى و گۆڕان له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بڕيار درا به زووترين كات شاندێكى باڵاى سياسى و حكوميى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ و لايه‌نه عێراقييه‌كان.
دوێنێ سێشه‌ممه، 8ی کانونی یەکەمی 2020، بە سه‌رپه‌رشتيى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى پارتى ديموكراتى كوردستان، يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
لە ڕاگەیەنراوەکە کە ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە و ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (8ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "كۆبوونه‌وه بڕيارى دا به زووترين كات شاندێكى باڵاى سياسى و حكووميى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ و لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تايبه‌تيش بابه‌تى ماف و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێگيركردنيان له پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا."