گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاداشتى خەڵك چى بووە؟

بۆچی سەرکردەی حزبە ئیسلامییەکان ناچنە سەرشەقام؟ بەرپرسێکی کۆمەڵ وەڵامی دەداتەوە

2020.12.09 - 09:53
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچی سەرکردەی حزبە ئیسلامییەکان ناچنە سەرشەقام؟ بەرپرسێکی کۆمەڵ وەڵامی دەداتەوە

ناس کورد-

مەروان گەڵاڵی، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە شەڕی ناوخۆوە حزبە ئیسلامییەکان لە خزمەتی خەڵک بوون و مزگەوتیان دروستکردووە و یارمەتیان خەڵکیان داوە، بەڵام کە هاتە سەر دەنگدان، خەڵکی دەنگی بەو لایەنە دا کە ماڵیان خواردوون و درۆیان لەگەڵ کردوون. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەروان گەڵاڵی لە فەیسبوکی خۆی نوسینێکی بڵاوکردووەتەوە بە ناوی "هەڵوێستەیەک لەسەر قسەى ئەوانەى داوای چوونەسەر شەقام لە هەریەکە لە بەڕێزان م-عەلی باپیر و م-سەڵاحەدین بەهادین و م-عیرفان عەبدولعەزیز دەکەن" و دەڵێت، ئیسلامییەکانی "لە ساڵی 1991ەوە لە خزمەتی ئەو خەڵک و جەماوەرە دابوون بە جۆرەها پڕۆژە و خزمەتگوزاری هەر لە دروستکردنی مزگەوت و هێنانی پارە لە وڵاتە عەرەبییەکان و دابەشکردنی بەسەر هەتیوانی شەڕی ناوخۆ و هێنانی مەڕ و دابەشکردنی بەسەر چەندین هاوڵاتی، هەروەها کە لە حکومەتیش بوین هەر وازمان لە دیفاعکردن نەهێناوە لەم گەلە و داواکارییەکانیان، باجی زۆریشمان داوە کە شانازی پێوە دەکەین."

 

دەشپرسێت، بەڵام پاداشتى خەڵك چى بووە بۆ ئيسلاميیەكان؟، "لەکاتی دەنگدان، دەنگتان دا بەو حزبانەى کە ماڵیان خواردوون، درۆیان لەگەڵ کردوون، سجنیان کردوون و بێدینیان کردوون، هەموو هەوڵێکیان داوە ژنانی کورد بێ ئابڕو بکەن و گەنجانی ئەم وڵاتەیان بێئومێد کردووە، هیچ کار و کاسبییەکیان نەهێشتووەتەوە."

 

دەقی ڕوونکردنەوەکەى مەروان گەڵاڵی:

ھەڵوەستەيك لەسەر قسەى ئوانەى داواى چونە سەر شەقام دەكەن لە ھەريك لە بەرێزان م على باپير و م صلاح الدين م عرفان
خوازيارم ھەموو لايك بە نەفەسێكى دور لە دەمار گيرى سەيرى بابەتكە بكەين
بابەتەكە م بەوە دەست پێدەكەم ئيسلاميەكانى كوردستان لە سالى ١٩٩١ ەوە لەخزمەتى ئەو خەڵك و جەماوەرە دانەبون بەجۆرەھا پرۆرژە و خزمت گوزارى ھەر لە دروست كردنى مزگەوت و ھێنانى پارە لە ولاتە عەربيە كان ودابەش كردنى بەسەر ھەتيوانى شەرى ناو خۆ و ھێنانى مەڕو دابەش كردنى بەسەر جەندان ھاوڵاتى لە گوند نيشينەكان و كردنەوەى چەندان قوتابخانەو حوجرە زانكۆ بو قوتابيان وە بونى دوو دەزگاى گەورە ى وەك بەخشين و ھانا كە بەردەوامن لەخزمەتى خەڵك بەبێ گوێدانە انتماى سياسى وەچندان دەزگاى ناوچەيى بۆدابين كردنى قوتى ھەتيوان
ئەوچا لەوكاتانەو كە لە حكومەتيش بوين وازمان لە دفاع كردن نە ھێناوە لەم گەلەو داواكاريەكانيان باجى زوريشمان داوە كە شانازى پێوەدەكەين وە ھەموو كەس رۆڵى ئەم سێ لايەنەى لەبەر چاوە لەروى پەروەردەيەكى رەسەن كە كورد بون و مو سلمانەتيەكەمان وەك خۆى بمێنێتەوە لەھەموو ھاتنە سەر شەقامى جەماوەر ھەرسێ لايەن پشت گيرى تەواو بون وە ئەندامانى ھەرسێ لايەن بشدارى كارا بون شت زۆرە بنوسم بڵام بائەوەندە بس بێت مشتێ نمونەى خەروارێكە
پاداشتى خەڵك چى بوە بۆ ئيسلاميەكان
لەكاتى دەنگدان دەنگتان بەو حزبانە داوە كە ماڵيان خواردوون درۆيان لەگەڵ كردون سجنيان كرودن بێ دينيان كردون ھەموو ھەوڵێكيان داوە ژنانى كورد بێ ئابروو بكەن گەنجانى ئەووڵاتەيان بێ ئومێد كردون ھيچ كارو كاسبيكيان نەھێشتوە بۆ كەس لەگەڵ ئەو ھەموو زوڵم و ستەمەش ھەر كات بوە ھەڵبژاردن ھەمووتان لەبير دەچێتەوە و پشت لە دڵزۆزانتان دەكەن و چپڵە بو ئەوانە لێدەدەن كە مايەى گشت بەدبەختيكى ئەم گەلەن
ئوجا بەرێزان ھەر كات قسەتان كربێ لە دەزگاكانى راگەياندن ئەگە ر دوو جنيوتان بەدەسڵات دابێت ئێمەشتان لەبير نەكردوين
ھەركاتيكيش ھاتبنە سەر شەقام بارەگاى ئوانتان سوتندبێت بارەگاى ئيسلاميەكانتيشان سوتاندوە بەبێ گوێدانە ئەوەى كە لەو بارەگايانە ھاوكارى مانگانەى ئێوە كراوە
جا بەرێزان پێتان باشە ئەم سێ سەركردە لەگەڵ ئەندامانيان پێش خەڵك بكەون بۆ سوتاندنى بنكەو بارەگاكانى خۆيان
خەڵك ئمرۆ بۆ مووچەو خزمەت گوزارى تورەن كە حەقى خۆمانە حكومەتيك نەتوانێ خزمەت بكات بەھاونيشتمانيانى ھەر خەريكى دزى و راو روت بيت بۆ لەناو بردن باشە
برايان و خوشكانى بەريزم خوازيارم جياوازى نێوان ستەم كارو ستەم لێكراو بكەن وەمتمانە بە ئيسلاميەكانى كوردستان بكەن بۆ دەرباز بون لەم قەيرانانەى كە تێى كەوتوين