گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە گەرمیان خۆپیشاندانە و ڕێگای کەلار-کفری داخرا

2020.12.09 - 09:23
App store icon Play store icon Play store icon
لە گەرمیان خۆپیشاندانە و  ڕێگای کەلار-کفری داخرا

ناس کورد-

جارێکی دیکە خۆپیشاندان لە ئیدارەی گەرمیان دەستی پێکردووەتەوە و ڕێگای کەلار-کفری داخراوە، هاوکات بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆوە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە نزیک تونێلی دەربەندیخان داوای کردنەوەی ڕێگاکە دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە "ناس کورد"ی (9ی کانونی یەکەمی 2020) ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندان دەستیپێکردووەتەوە و لە ئێستادا خۆپیشاندەرانی ژمارەیەک گوندی ناوچەکە ھاتونەتە سەر رێگای کەلار-کفری نزیک بە گوندی (حەسیرە) و رێگاکەیان داخستووە.


لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە دەربەندیخان بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆوە لە تونێلی دەبەندیخان ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل وەستاوەو داوادەکەن ڕێگاکەیان بۆ بکرێتەوە تاوەکو بتوانن هاتوچۆی سلێمانی و ناوچەکانی دیکە بکەن.