گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە تۆمەتی گەندەڵی

بۆ یەکەمجار سەرۆکێکی فەڕەنسا دەخرێتە زیندانەوە

2020.12.09 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەمجار سەرۆکێکی فەڕەنسا دەخرێتە زیندانەوە

ناس کورد-

داواکارى گشتیی فەڕەنسا داواى سەپاندنى سزاى چوار ساڵ زیندانیکردن (کە دوو ساڵى جێبەجێنەکرێت) بەسەر نیکۆڵا سارکۆزى، سەرۆک کۆمارى پێشووترى فەڕەنسادا دەکات، ناوبراو تۆمەتبارە بە بە تێوەگلان لە گەندەڵى و بەکارهێنانى دەسەڵاتەکەى بۆ بەرژەوەندى خۆى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سارکۆزى تەمەن 65 ساڵ یەکەم سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتەیە کە ببرێتە بەردەم دادگا بەتۆمەتى گەندەڵى کە هەوڵیداوە بەرتیل بداتە دادوەرێک.

 

داواکارى گشتیی فەڕەنساش لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، دادگاییکردنى ناوبراو پڕۆسەیەکى تۆڵەکردنەوە نییە لەلایەن نەیارە سیاسیەکانیەوە، "بەڵکو ڕێکارێکی یاساییە."

 

ژان فرانسوا پۆنرت، لێکۆڵەرى دارایى لە پەرلەمانى فەڕەنسا بە میدیاکانى وڵاتەکەى وتووە، "هیچ کەسێک هەوڵى تۆڵەکردنەوەى لە سەرۆک کۆمارى پێشووترى فەڕەنسا نادات".

Nicolas Sarkozy | Biography, Presidency, & Facts | Britannica

وتووشیەتى، وەکو هەر هاوڵاتیەکى تر مافى بەرگرى دراوەتە سارکۆزى بەڵام پێویستە لەسەرى بچێتە دادگا چونکە ئەوە بنەماکانى وڵاتیکى دەستورییە.


سارکۆزى و پارێزەرەکەى بەوە تۆمەتبارکراون لەلایەن دادگاى فەڕەنساوە کە هەوڵیانداوە بەرتیل بدەنە دادوەرێک لەساڵى 2014 بۆ ئەوەى زانیارى نهێنیان لەبارەى پڕۆسەى بەدواداچوون لەسەر پاڵپشتیە داراییەکانى کەمپەینەکانى هەڵبژاردنى ئەو وڵاتەیان دەستکەوێت.

 

سارکۆزى سەرجەم تۆمەتەکان کە بەتێوەگلان بە گەندەڵى ڕەت دەکاتەوە بەڵام پڕۆسە لێکۆڵینەوەکە پشتى بەستووەتە تۆمارێکى دەنگى نێوان خۆى و پارێزەرەکەى لەنێوان ساڵانى 2007 و 2012 کە ئەوکات سەرۆکى فەڕەنسا بووە.