گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى لە خەڵکى دەشارنەوە؟

بەرپرسێکى پێشووى ئیسرائیل: بونەوەرى ئاسمانى بوونیان هەیە و ترەمپیش دەزانێت

2020.12.09 - 08:53
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى پێشووى ئیسرائیل: بونەوەرى ئاسمانى بوونیان هەیە و ترەمپیش دەزانێت

ناس کورد-

بەرپرسێکى پێشووى ئیسرائیلى بوارى بۆشایى ئاسمانیى ئاشکرای دەکات، بوونەوەرە ئاسمانییەکان بوونیان هەیە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکاش ئەو ڕاستییە دەزانێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی یەدیۆت ئەحرینۆتی ئیسرائیلی کە ماڵپەڕی NBC Newsى ئەمریکیش وەریگرتووە، حاییم ئیشید، بەرپرسى پێشووى ئاسایشى بۆشایى ئاسمانى ئیسرائیل دەڵێت، دەفرە ئاسمانییە نادیارەکان بوونیان هەیە، بەڵام داواکراوە کە ئەو زانیاریانە ئاشکرا نەکرێن، چونکە مرۆڤایەتى ئامادە نییە بۆ بابەتێکى لەو جۆرە، هەروەک چۆن مرۆڤ دەیەوێت دەربارەى ئەوان بزانێت، ئەوانیش دەیانەوێت دەربارەى مرۆڤایەتى بزانن و هەوڵى تێگەیشتن لە گەردون دەدەن.

 

ئیشید هێماى بۆ ئەوەشکردوە، ڕێکەوتن لەو بوارەیەوە واژۆکراوە و ئەمریکا و بوونەوەرە ئاسمانییەکان گەیشتونەتە ڕێکەوتن بۆ ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوە، ترەمپ زانیارى ئەوەى هەیە و خەریک بوو زانیاریەکان ئاشکرا بکات، بەڵام داواى لێکرا ئەو کارە نەکات، ئەوەش لەپێناو ڕێگەگرتن لە هستریاى خەڵک.

 

ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە جەختی لەوەشکردوەتەوە، بوونەوەرە ئاسمانییەکان چاوەڕێى ئەوە دەکەن مرۆڤ گەشە بکات و بگاتە قۆناغێک لەوە تێبگات کە بۆشایى ئاسمان چییە و کەشتییە ئاسمانییەکان چین.

 

ئەم وتانەى ئەو بەرپرسە دەنگۆیەکى زۆرى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروستکردوە و تائێستاش کۆشکى سپى و وەزارەتى بەرگرى و بەرپرسانى ئیسرائیلیش لەو بارەیەوە هیچ لێدوانێکیان نەبووە.

 

حاییم ئیشید کە سەرپەرشتی ناردنی چەندین کەشتی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆ بۆشایی ئاسمان کردووە دەڵێت، "ئەگەر ئەم قسانەى ئێستا من دەیکەم پێنج ساڵ لەمەوپێش بمکردایە، منیان دەبرد بۆ نەخۆشخانەی دەرونی."

 

دەشڵێت، "بەڵام ئێستا خەڵکی ئامادەیە بە شێوەیەکی جیاوازتر قسە بکەیت، من هیچ شتێکم نییە بۆ لەدەستدان، من هەموو پلەیەک و خەڵاتێکم وەرگرتووە، منیش ڕێزێکم هەیە لە زانکۆکانی دەرەوە."

 

ئەوە لەکاتێکدا، لە مانگی ئایاری ڕابردوو، ترەمپ ڕایگەیاند، "بۆشایی ئاسمان دەبێتە داهاتوو، لە هەردوو ڕووی بەرگریی و هێرشەوە، ئێمە ئێستا سەرکردەی بۆشایی ئاسمانین."