گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند تێوەگلاوێک دەستگیرکران

’’چەند تێوەگلاوێک لە کوشتنى زانا ئەتۆمیە ئێرانیەکە دەستگیرکران’’

2020.12.08 - 22:59
App store icon Play store icon Play store icon
’’چەند تێوەگلاوێک لە کوشتنى زانا ئەتۆمیە ئێرانیەکە دەستگیرکران’’

ناس کورد-

کۆمارى ئیسلامى ئێران ئاشکرایکرد، چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە کە لە کوشتنى موحسین فەخرى زادە، گەورە زاناى ئەتۆمیى ئەو وڵاتەوە تێوەگلاون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن ئەمیر عەبدوللـەهیان، یاریدەدەرى سەرۆکى پەرلەمانى ئێران (سێشەممە 8ى کانونى دووەمى 2020) بە کەنالى "العالم"ى وڵاتەکەى وتووە، چەند کەسێک لەوانەى دەستیان لە کوشتنى فەخرى زادە، زاناى ئەتۆمیى ئێراندا هەبووە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە ناسراونەتەوە.

 

باسى لەوەشکردووە، "ئەو کەسانە دەستگیرکراون و چیتر لەدەستى دادگا دەربازیان نابێت، بەشێوەیەکى توند وەڵامیان دەدەینەوە، بەجۆرێک پەشیمان ببnەوە لەو کارەى کردیان."

 

ئەو بەرپرسە ئێرانییە وتوشیەتى، چەند بەرپرسێکى ئیسرائیلى ئاشکرایانکرد کە پێکهاتەکەیان لە پشت ئەو کارەیەوە و "بنیامین ناتانیاهۆ"ى سەرۆک وەزیرانیشیان ڕەتیکردەوە، ناتانیاهۆ لە بنەڕەتدا کەسێکى ترسنۆکە، هەندێک جار بەرپرسیارێتى وڵاتەکەى لە هەندێک بابەتدا ڕادەگەیەنێت, بەڵام بوێرى ئەوەى نییە بەرپرسیارێتى هەڵگرێت, چونکە دەزانێت ناتوانێت بەرگەى کاردانەوەکانى بگرێت.

 

لە بەرواری (27ى تشرينى دووەمى 2020) لە ناوچەی ئابسەردی شاری دەماوەند، چەند چەکداریکی نەناسراو تەقەیان لە موحسێن فەخری زادە، زانای ئەتۆمى ئێران کرد و  کوشتیان.