گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ڕونکردنەوەیەک لەبارەی دەوامی فەرمی لەدوای ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ

2020.12.08 - 22:10
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەیەک لەبارەی دەوامی فەرمی لەدوای ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ

ناس کورد-

لەدوای ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان شار و شارۆچکەکانی سنوری پارێگای سلێمانی، لەبارەی دەوامی سبەینێی فەرمانگەکانەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت و قائیمقامییەتی چەمچەماڵ دەڵێت، سبەینێ دەوامی ئاساییە و قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان شار و شار و شارۆچکەکان پیادە دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و فەرمانبەران دەکەینەوە کە سبەی دەوامی فەرمیە و بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ تەنها لە نێوان شار و شارۆچکەکان پیادەدەکرێت و فەرمانبەران لە فەرمانگەکانیان دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن و مامەڵەی هاوڵاتیان جێبەجێ دەکەن . "

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمشەو (سێشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2020) لیژنەی باڵای ئەمنی لە سلێمانی بڕیاری دا بە قەدەغەكردنی هاتوچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان. 

 

لیژنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند،  "بە مەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەت و خولقاندنی كەشێكی ئارام بڕیارماندا بە قەدەغەكردنی هاتوچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، قەدەغەکە سەرجەم قەزا و ناحیەكان دەگرێتەوە  لە کاتژمێر 12ی ئەمشەو تاوەکو کاتژمێر 12ی سبەی شەو. 

 


رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.  

 

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.  

 

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.  

 

تائێستا بە کۆی گشتی، پێنج خۆپیشاندەر لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کفری، سەیدسادق و تەکیە کوژراون، هاوکات نزیکەى 100 بریندار لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تۆمار کراون.