گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کارەسات دەخوڵقا’’

عەتا سەراوی لەبارەى ناردنی هێز ڕوونکردنەوە دەدات

2020.12.08 - 22:07
App store icon Play store icon Play store icon
عەتا سەراوی لەبارەى ناردنی هێز ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە هێزی بۆ کپکردنەوەى خۆپیشاندانەکانی سەیدسادق ناردبێت و دەڵێت، "لە دوور لە نزیک بە هیچ جۆرێک پەیوەندیم بە هێزی چەکداری کوردستانەوە نییە، تافەرمانی جوڵانی هێز لای من بێت، بەڵکو من لە ئۆرگانێکی حیزبی کارەدەکەم."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەتا سەراوی لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەست ناس کورد کەوتووە (8ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "بەڕاستی ئەوەی دوێنێ ڕویدا لە سەیدسادق بارەگا حزبیەکان هەمووی سوتێنرا و کار گەیشتە ماڵی قایمقام کە کەسی ئێمەیە،ئەگەر من پیا ڕانەگەیشتمایە بە شایەتی هەر پێنج حیزبەکە و بە شایەتی ماموستایانی ئاینی و یەکێتی زانایانی ئاینیشەوە کە میوانداریم کردوون و کۆ بومەتەوە لەگەڵیان وە سەرجەم لایەنە سیاسیەکەن، ئێمە لەوێ نەبوینایە شارەکەیان خەڵتانی خوێن ئەکرد و کارەساتی گەورە ئەقەوما."

 

دەشڵێت، "لە دوور لە نزیک بە هیچ جۆرێک نە پەیوەندیم بە هێزی چەکداری کوردستانەوە نییە و نە فەرماندەی لیوام، وە من لە ئۆرگانێکی حیزبیم، ئەمڕۆش بە هیچ شێوەیە لەوێ نەبووم لەبەر ئەوە هیچ بەرپرسیاریەتێکم نیە لەو وەزعەی ئەمڕۆ ڕویداوە وە زۆریشم پێ ناخۆشە کوڕی فەقیر و هەژار شەهید بووە و ئەو کەسانەی کە تۆمەت ئەبەخشنەوە بڕۆن لەو پێنج حیزبە بپرسن و لە مامۆستایانی ئاینی بپرسن کە ئێمە هەڵوێستمان چۆن بووە نە مەسئول بووین نە بەشدار بووین نە ئاگامان لێ بووە و ئەو چەواشە کاریە هیچ مەعقوول نییە بە ڕاستی من ئەمڕۆ هەر لە ماڵ نەچوومەتە دەرەوە وە بەرپرس نیم لە یەکەی سەربازی."

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

عەتا سەراوی: زۆرم پێ ناخۆشە کە ئەمڕۆ لە سەیدسادق کوڕی فەقیر و هەژار شەهید بوو.

# دەعوای یاسایی دژی هەموو ئەو سایت و پەیجانە تۆمار ئەکەم کە تۆمەتم بۆ ئەبەخشنەوە.

# ئەمڕۆ بە هیچ شێوەیەک من بەرپرس نیم لەوەی کە لە سەیدسادق ڕویداوە.

# لە دوور لە نزیک بە هیچ جۆرێک پەیوەندیم بە هێزی چەکداری کوردستانەوە نییە، تافەرمانی جوڵانی هێز لای من بێت، بەڵکو من لە ئۆرگانێکی حیزبی کارەدەکەم.

لەسەر لێدوانێک کە بۆ سایتی کۆباس کە بە داخەوە سەرلەبەری ئەو قسانانەیان شێواندوە و هەموو کەس بۆچونی من لەسەر مووچەو قوتی ژیانی خەڵک دەزانێت.


یەکەم ئەو ڕوداوانەی کە ڕویانداوە لە سەیدسادق و بە تایبەت خۆپشاندانەکان، خەڵکی کوردستان و سەیدسادق بە تایبەت سەیدسادق ئێمە ئەناسێ و ڕای ئێمە ئەزانێت لەسەر ماف و هەقی خەڵک، وە ئێمە دەیان شەهیدمان لە پێناوی خەڵک و مافی خەڵک داوە.

دووەم: بەڕاستی ئەوەی دوێنێ ڕویدا لە سەیدسادق بارەگا حزبیەکان هەمووی سوتێنرا و کار گەیشتە ماڵی قایمقام کە کەسی ئێمەیە،ئەگەر من پیا ڕانەگەیشتمایە بە شایەتی هەر پێنج حیزبەکە و بە شایەتی ماموستایانی ئاینی و یەکێتی زانایانی ئاینیشەوە کە میوانداریم کردوون و کۆ بومەتەوە لەگەڵیان وە سەرجەم لایەنە سیاسیەکەن، ئێمە لەوێ نەبوینایە شارەکەیان خەڵتانی خوێن ئەکرد و کارەساتی گەورە ئەقەوما، وە ئێمە ڕێگر بووین لەوەی هیچ شتێکی وا نەبێت و وتمان با ماڵی ئێمە بسوتێ با ماڵی قایمقام بسوتێ و کوڕی فەقیر و هەژار بە کوشت مەدەن وە ئەوە ڕامان بوو بە ئاشکرا لەگەڵ حیزبەکاندا بە ئیمزاوە، وە ئەمڕۆ لە کۆباس من هەندێ قسەم کردووە سەروو کلکو گوێیان کردووە و من یەخەشیان ئەگرم بەڕاستی و دەعواشیان لەسەر قەید ئەکەم، قسەکانی منی بڕیوە بە ئارەزووی خۆی و هەندێ قسەی قۆڕی بە ناوی منەوە کردووە و پاش و پێشی خستووە وە کۆمەڵێ پەیجی نا فەرمی وتویانە عطا سەراوی هێزی ناردووە بۆ سەید سادق و خەڵک کوژراوە، ئەوەی تا ئێمە لەوێ بووین نەمانهێشت خوێنی خەڵک بڕژێت و ئەمڕۆ ئێمە لەوێ نەبووین ئەو کارەساتە خولقاوە.

سێیەم: لە دوور لە نزیک بە هیچ جۆرێک نە پەیوەندیم بە هێزی چەکداری کوردستانەوە نییەو نە فەرماندەی لیوام، وە من لە ئۆرگانێکی حیزبیم، ئەمڕۆش بە هیچ شێوەیە لەوێ نەبووم لەبەر ئەوە هیچ بەرپرسیاریەتێکم نیە لەو وەزعەی ئەمڕۆ ڕویداوە وە زۆریشم پێ ناخۆشە کوڕی فەقیر و هەژار شەهید بووە و ئەو کەسانەی کە تۆمەت ئەبەخشنەوە بڕۆن لەو ٥ حیزبە بپرسن و لە مامۆستایانی ئاینی بپرسن کە ئێمە هەڵوێستمان چۆن بووە نە مەسئول بووین نە بەشدار بووین نە ئاگامان لێ بووە و ئەو چەواشە کاریە هیچ مەعقوول نییە بە ڕاستی من ئەمڕۆ هەر لە ماڵ نەچوومەتە دەرەوە وە بەرپرس نیم لە یەکەی سەربازی.


ھاوپێچ:
کۆنووسی کۆبوونەوەی ھەر پێنج لایەنەکان لە قەزای سەیدسادق.
کۆنوسی داواکاری و پێشنیارو رەخنە لە حکومەت.

عەتا سەراوی
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

me_ga.php?id=1786me_ga.php?id=1785