گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بە هۆکاری ئەمنی’’ قەدەغەی هاتوچۆ لە سلێمانی و هەڵەبجە ڕاگەیەنرا

2020.12.08 - 21:29
App store icon Play store icon Play store icon
’’بە هۆکاری ئەمنی’’ قەدەغەی هاتوچۆ لە سلێمانی و هەڵەبجە ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

لیژنەی باڵای ئەمنی لە سلێمانی بڕیاری دا بە قەدەغەكردنی هاتووچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لیژنەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "بە مەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەت و خولقاندنی كەشێكی ئارام
لیژنەی باڵای ئەمنی بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاتووچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان."

 

دەشڵێت، قەدەغەکە سەرجەم قەزا و ناحیەكان دەگرێتەوە  لە کاتژمێر 12ی ئەمشەو تاوەکو کاتژمێر 12ی سبەی شەو.

 

 


رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.

 


رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.

 


رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.

 


تائێستا بە کۆی گشتی، پێنج خۆپیشاندەر لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کفری، سەیدسادق و تەکیە کوژراون، هاوکات نزیکەى 100 بریندار لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تۆمار کراون.