گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لەسەر خۆپیشاندانەکان نەتەوە یەکگرتووەکان داوایەک ئاڕاستەى حکومەتی هەرێم دەکات

2020.12.08 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر خۆپیشاندانەکان نەتەوە یەکگرتووەکان داوایەک ئاڕاستەى حکومەتی هەرێم دەکات

ناس کورد-

نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکانى لە عێراق ئیدانەى توندوتیژیەکانى پارێزگاى سلێمانى دەکات و داواش لە دەسەڵاتدارانى هەرێم دەکات ئازادى ڕادەربڕین و خۆپیشاندان بپارێزن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (8ى کانونى یەکەمى 2020) بڵاویکردوەتەوە، نێردەکە ئیدانەى ئەو توندوتیژیانە دەکات کە لە ڕۆژانى ڕابردودا لە پارێزگاى سلێمانى لەناو خۆپیشاندانەکاندا ئەنجام دران و بوونەهۆى کوشتن و بریندارکردنى ژمارەیەک کەس و تێکدانى ماڵ و موڵک.

 

باسى لەوەشکردوە، نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان خەمبارى خۆى بۆ کەسوکارى قوربانیەکان ڕادەگەیەنێت و هیواى چاکبونەوەى بریندارەکانیش دەخوازێت.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەد هاتووە، پێویستە مافى خۆپیشاندانى ئاشتیانە بپارێزرێت و گرنگیشە خۆپیشاندانەکان ئاشتیانەبن، هەروەها پێویستە ڕێگە بە ڕاگەیاندنەکان بدرێت بە ئازادانە هەواڵەکان بگوازنەوە بەبێ ترساندنى و پەستان خستنە سەریان.

Image may contain: text

نەتەوە یەکگرتووەکان داواش دەکات، لێکۆڵینەوەى بەپەلە بۆ دیاریکردنى ئەوانەى توندوتیژیان ئەنجامداوە بکرێت و لێپرسینەوەى تەواو لەو کەسانەش بکرێت لە پشت توندوتیژیەکانەوەن، داواى هێورکردنەوەش دەکات و هانى دەسەڵاتدرانى هەرێمى کوردستان دەدات بۆ پاراستنى ئازادى گردبونەوە و ڕادەربڕین.

 

 


رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.

 


رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.

 


رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.

 


تائێستا بە کۆی گشتی، پێنج خۆپیشاندەر لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کفری، سەیدسادق و تەکیە کوژراون، هاوکات نزیکەى 100 بریندار لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تۆمار کراون.