گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسێک بریندار کرا

پۆلیسێک لە خۆپیشاندانەکانى ڕانیە بریندار کرا و گەیەنرایە سلێمانى

2020.12.08 - 20:19
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسێک لە خۆپیشاندانەکانى ڕانیە بریندار کرا و گەیەنرایە سلێمانى

ناس کورد- 

ئەندامێکى هێزەکانى پۆلیس لە شارى ڕانیە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بریندارکرا و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە ڕەوانەى سلێمانى کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ڕاپەڕین (سێشەممە 8ى کانونى یەکەمى 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە، کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکی خۆی بەهۆی بەرکەوتنی بەرد لەلایەن خۆپشاندەران بەسەختی بریندار کرا.

 

باسى لەوەشکردووە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەو پۆلیسە بەرەو شارى سلێمانی بەڕێکراوە، بۆ وەرگرتنى چارەسەر.

 

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.

 

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.

 

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.

 

تائێستا بە کۆی گشتی، پێنج خۆپیشاندەر لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کفری، سەیدسادق و تەکیە کوژراون، هاوکات نزیکەى 100 بریندار لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تۆمار کراون.