ناس کورد-
بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ کادیرێکی لقی پێنجوێنی ئەو حزبە بە گولـلە کوژرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەسام عەلی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای حزبەکەى کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (8ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، ئێوارەى ئەمرۆ خۆپیشاندەران هێرشیانكردە سەر ناوچەی پارتی لە پێنجوێن، "پێشمەرگەیەکمان بەناوی ئاوات تاڵب مەجید، لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە کوژرا".
هاوکات ماڵپەری کوردستان تی ڤی زمانحاڵی پارتی دەڵێت، پێشمەرگەکە "له لایهن كهسانی بهناو خۆپیشاندهرهوه له پێنجوێن شههید كرا."
بهرپرسی ناوچهی پێنجوێنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە کوردستان تی ڤی وتووە، "به چهكی جۆراوجۆر هێرشكراوهته سهر بارهگای ناوچه و پێشمهرگهیهك شههید كراوه."
ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئهو پێشمهرگهیه بهچهكی جۆری قهناس له لایەن كهسانی بهناو خۆپیشاندهرهوه شههیدكراوه."
رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.
رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.
رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.
تائێستا بە کۆی گشتی، پێنج خۆپیشاندەر لە چەمچەماڵ، دەربەندیخان، کفری، سەیدسادق و تەکیە کوژراون، هاوکات نزیکەى 100 بریندار لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تۆمار کراون.