گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانێکی نوێ لە بافڵ تاڵەبانی

بافڵ تاڵەبانی باس لە ’’هەوڵی نێودەوڵەتی’’ دەکات بۆ دابینکردنی موچە

2020.12.08 - 19:35
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی باس لە ’’هەوڵی نێودەوڵەتی’’ دەکات بۆ دابینکردنی موچە

ناس کورد-

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، کاری لە پێشینەیان دابینکردنی موچەی هاووڵاتیانە و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم هەوڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانیان دەخەنەگەڕ، دەشڵێت، پێویستە لایەنە کوردستانییەکان یەکدەنگبن و بەپەلە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەستپێبکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2020، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیکرد لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان و پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوورییەکانی ناوچەکە بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕۆژنامەوانییەکەی، لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، " لە ئێستادا کاری لەپێشینەی یەکێتی دەستەبەرکردنی موچە و  بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە."

 

هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشكردووە، " بۆ ئەوەش پێویستە سەرجەم حزبە کوردستانییەکان یەکدەنگبن و گفتوگۆی خێرا لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بکەن لەپێناو دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم."

 

جەختیشیکردووەتەوە، " یەکێتی سەرجەم هەوڵ و پەیوەندییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی بەکاردەهێنێت بۆ دابینکردنی موچەی هاووڵاتییان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان."

 

بافڵ تاڵەبانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکێتی لە ئێستادا کاردەکات بۆ سەرخستنی بەرنامەی چاکسازی و گۆڕانکاری ڕیشەیی لە بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی ھەرێم.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە سەرۆکایەتیی هەرێم بەڕێوەچوو و تیایدا بڕیاردرا هەفتەی داهاتوو شاندێکی سیاسیی ڕەوانەی بەغدا بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر  کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.