ناس کورد-
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک ڕایگەیاند، ئەمەریکا بە توندی سزای ئەو کەسانە دەدات کە سامان و سەروەتی عێراق دەدزن و خۆپیشاندەرانیش دەکوژن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دێڤید شینکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییی داخراودا کە پەیامنێری "ناس کورد" تێیدا ئامادەبووە (8ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "ئەمەریکا بە توندی سزای ئەو کەسانە دەدات کە سامان و سەروەتی عێراق دەدزن و خۆپیشاندەران دەکوژن، ئەو ڕێکارەش بەردەوامی دەبێت لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن، سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا".
وتیشی، "دەستدرێژیکردنە سەر نێردە دیبلۆماسییەکەی ئەمەریکا و بنکە سەربازییەکان دەستدرێژیکردنە بۆسەر سەروەری خاکی عێراق. هەوڵەکانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزانی عێراق بۆ لێپێچینەوە و دەستگیرکردنی دەستدرێژکاران بەرزدەنرخێنین".
شینکەر لە دانیشتنەکەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان لە بەغدا ئەوەشی وتووە: "داکۆکی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین لە هەوڵەکانی بۆ پارێزگاریکردن لە نێردە دبلۆماسییەکان لە عێراق، ئەوانەی دەستدرێژی دەکەنە سەر نێردە دبلۆماسییەکان هەمان ئەوانەن کە خۆپیشاندەرەکان دەکوژن".