گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەک لە هەرێم دەکات

کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێم پەیامێکی لەبارەى خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە

2020.12.08 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێم پەیامێکی لەبارەى خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە

ناس کورد-

کونسوڵی گشتى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان ئیدانەى بەکارهێنانى چەک لە خۆپیشاندانەکانى هەرێمى کوردستان دەکات و داوا دەکات ڕێز لە خواستى خۆپیشاندەران بگیردرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەژماری کونسوڵگەرى گشتى بەریتانیا لە شارى هەولێر (8ى کانونى یەکەمى 2020) لە زارى ستیفن ھیکی کونسوڵەوە بڵاویکردوەتەوە، راپۆرتی توندوتیژی و قوربانییەکانی سلێمانی و بەکارھێنانی چەك لە ناخەوە ھەژاندمی.

 

هێماى بۆ ئەوەشکردوە، داوا لە دەسەڵاتی ئەمنی دەکەم ڕێز لە خواستی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بگرن ودان بەخۆیاندا بگرن.

 

کونسوڵی گشتى بەریتانیا داواش لە خۆپیشاندەرانیش دەکات بە شێوەیەکی ئاشتیانە خۆپیشاندان بکەن.

 

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.

 

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.

 

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق و دەربەندیخان و کفری و کەلار و چەمچەماڵ و هەڵەبجە و چەند شارێکی ڕژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و چەندی بینایەکی تری حکومی لەو شارانە سوتێنران.