گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانێکی جیاواز لەسەر ڤاکسین

لێدوانێک لە تەندروستیی جیهانییەوە لەبارەی کاریگەری ڤاکسینەکانی کۆرۆنا

2020.12.08 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لە تەندروستیی جیهانییەوە لەبارەی کاریگەری ڤاکسینەکانی کۆرۆنا

ناس کورد-

بەرپرسێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ڤاکسینەکان بەتەنیا نابنە هۆکاری ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێویستە جیهان بەردەوام بێت لە پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی تەندروستیی گشتی و خۆپارێزیی و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مارگرێت هارێس، بەرپرس لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێف (سێشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2020) ڕاگەیاند، " تەنها ڕێکارەکانی بەرگرتن و خۆپارێزی بە شێوەیەکی کارا دەتوانێت بەر لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت و ڤاکسینەکان ناتوانن بە تەنها ئەو کارە بکەن".

 

وتیشی، " ڤاکسینەکان ئامرازێکی زۆرگرنگن  لە بەرگرتن لەهاتنی شەپۆلی سێیەمی نەخۆشییەکە، بەڵام کاریگەرییان لە دروستکردنی بەرگریی دژ بە ڤایرۆسەکە ئاسۆیەکی نادیاری هەیە".

 

لێدوانەکەی ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا یەکەم هەڵمەتی کوتان دژی کۆرۆنا لە بەریتانیا دەستیپێکردووە، دوای ئەوەی یەکەم وڵاتبوو کە ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەری پەسەندکرد و سەرجەم ئامادەکارییەکانی بەکارهێنانی لە هەفتەی ڕابردوودا ئەنجامدا.

 

یەکەم شوێن کە هەڵمەتەکە دەستیپێکرد تێیدا لەندەنی پایتەختی وڵاتەکە بوو، هەڵمەتەکەش لە کەسانی بەتەمەنەوە دەستیپێکرد، بۆ ئەوانەی تەمەنیان 90 ساڵ بەرەوسەرەوەیە.

 

بەریتانیا لە هەفتەی ڕابردوودا بەکارهێنانی ڤاکسینی (فایزەر – بایۆنتیک)ی ڕاگەیاند وەک یەکەم وڵات لە جیهاندا، لەو چوارچێوەیەشدا 50 نەخۆشخانەی ئینگلتەرا و نەخۆشخانەکانی سکۆتلەندا، وێڵز و ئێرلەندای باکور ڕاهێنانیان بە کارمەندەکانیان کرد بۆ دەستپیکردنی گەورەترین هەڵمەتی کوتان دژی کۆرۆنا.

 

بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا شاژن ئەلیزابێس و شازادە فیلیپی هاوسەری لەو کەسانەن کە ڤاکسینەکەیان پیدەدرێت وەک یەکێک لەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 90 ساڵن، هەڵمەتەکەش سەرەتایەکە بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی بەشێوەیەکی پلە بە پلە لە دەوروبەری وەرزی بەهاردا.