گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارە و جۆرى کەشتییە سەربازییەکانى ئەمریکا لە کەنداوى عەرەبى

2019.05.17 - 10:43
ژمارە و جۆرى کەشتییە سەربازییەکانى ئەمریکا لە کەنداوى عەرەبى
ناس کورد- ئەمریکا حەوت کەشتى سەربازى زەبەلاحى بە پێشڕەوى کەشتییە فڕۆکە هەڵگرە تایبەتەکەى "ئەبراهام لینکۆڵن" لە کەنداوى عەرەبى و ناوچەکە بڵاوى پێکردووە، ئەوەش پاش ئاڵۆزییەکانى ئەمدواییەى ئەمریکا و ئێران. . پێگەى هەواڵى پەیمانگاى سەربازى دەریایی ئەمریکى ڕایگەیاندووە، دوو کەشتى سەربازى ئەمریکى لە جۆرەکانى (McFaul وKearsarge)، چونەتە ناو کەنداوى عەرەبییەوە، کە هەریەکێکیان تواناى هەڵگرتنى 90 مووشەکى باڵدایان هەیە لە جۆرى(تۆماهۆک). . ئەو پێگە ئەمریکییە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، لە نزیک کەناراوەکانى ئیمارات لە دەروازى کەنداوى عەرەبى، کەشتییەکى جۆرى (Kearsarge)ى ئەمریکى هەیە، کە تواناى هەڵگرتنى 20 بۆ30 هەلیکۆپتەر و فڕۆکەى سەربازى هەیە، لە نێواندا فڕۆکە جەنگییەکانى جۆرى (F-35B)، کە نوێترین جۆرى فڕۆکەى جەنگى ئەمریکییە. . نوسینگەى ڕۆژنامەوانى هێزى دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، کەشتیی فڕۆکە هەڵگرى ئەبراهام لینکۆڵن و ئەو کەشتیانەى هاوەڵین لە کەناراوەکانى عومان نزیک بوونەتەوە، هەروەها ئاماژە بەوەکراوە ئەو فڕۆکەهەڵگرە تواناى هەڵگرتنى 90 فڕۆکە و هەلیکۆپتەرى سەربازى هەیە، وە کەشتییەکانى هاوەڵى هەڵگرى مووشەک هاوێژى جۆرى (Leyte Gulf)ن لەگەڵ بەلەمى سەبازى ئیسپانى (Mendez Nunez) و (Bainbridge). .     . میدیا جیهانییەکان هەفتەى ڕابردوو بڵاویان کردەوە، ئەمریکا کەشتى جۆرى (Arlington) کە تواناى هەڵگرتن و گواستنەوەى 700 سەرباز و 14 یەکەى سەبازى هەیە، لە ناوچە دەریاییەکانى ژێر دەستەڵاتى ئەمریکا جێگیر کراون، لە گەڵ جێگیرکردنى سیستمى پاتریۆت، ئەمریکاش بوونى ئەو کەشتییە سەربازییانە بە تایبەت ئەبراهام لینکۆڵنى بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە "لەلایەن ئێرانەوە ئامادەکارییەکى فراوان کراوە بۆ هێرشکردنە سەر سوپاى ئەمریکا"، هەرچەندە شوێنى ئەو بڵاوکردنەوەى کەشتییە ئەمریکییەکان بە دیاریکراوى بە نهێنى هێڵدراوەتەوە. . ئێوارەى دوێنێ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، هیواخوازە خۆیان بەدوور بگرن بۆ شەڕ لە گەڵ ئێراندا. . لە بەرامبەریشدا عەلى خامنەیی ڕابەرى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران ڕایگەیاند، نیەتیان نییە بچنە جەنگەوە دژ بە ئەمریکا. . .