ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە سنوری گەرمیان لەدوای وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک شۆفێرەکەی بە چەقۆ لە خۆی داوە و خۆی کوشتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان (سێشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، لە سنوری ناحیەی مەیدان نزیک گوندی خڕکنی ئۆتۆمبیلێک لە پاش وەرگـــەڕانی شۆفێرەکەی بە چەقۆ لەخۆی داوە و خۆی کوشتووە و لە شوێنی ڕوداوەکە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری مسیوبۆشی لانسر بووە، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەسەر ناسنامەی شۆفێرەکە ئاشکرانەکردووە.