گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕاگەیەنراوی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەبارەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا

2020.12.08 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەبارەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا

ناس کورد-

هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تاووتوێی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان كرد و جەختیان لە ئەنجامدانی چاكسازی كردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە راگەیەنراوی كۆتایی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتییەكانی كۆمار و وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ (سێشەممە 8 كانونی یەكەمی 2020) كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە، جەخت لەوە كراوەتەوە، عێراق بەدۆخێكی تایبەتدا گوزەر دەكات و پاڵپشتی خۆیان بۆ دیالۆگی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم دوپاتكردووەتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان "بەجۆرێك ببێتە هۆی چارەسەركردنی دادگەرانە بەپێی دەستور".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، درێژە بە گفتوگۆکردن بدرێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا. 

 

لە لایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ سێشەممە، هەریەک لە پارتی و یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵیان لە سەرۆکایەتیی هەرێم ئەنجامدا و تیایدا بڕیاردرا هەفتەی داهاتوو شاندێک ڕەوانەی بەغدا بکرێت.