گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دەقى وەڵامى هەرێم بۆ بەغدا لەبارەى قەرز و موچەوە ئاشکرا کرا

2020.12.08 - 13:08
App store icon Play store icon Play store icon
دەقى وەڵامى هەرێم بۆ بەغدا لەبارەى قەرز و موچەوە ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

وەزیرى هەرێم بۆ دانوستانى هەرێم و بەغدا ناوەڕۆکى وەڵامى وەزارەتى دارایى هەرێمى بۆ نامەیەکى وەزارەتى دارایى عێراق لەبارەى قەرز و موچەوە، ئاشکرا کرد. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

خالید شوانى، وەزیرى هەرێم بۆ دانوستانى هەرێم و بەغدا لە پەیجى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە دەقى نوسراوەکەى وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە کە لەبارەى موچە و قەرزەوە ئاراستەى وەزارەتى دارایى عێراق کراوە و تیایدا وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان پابەندبوونى خۆى بە یاساى قەرزەوە دوپات کردۆتەوە. 

 

پێشتر وەزیرى دارایی هەرێم وردەکاریی دانوستانەکانى لەگەڵ بەغدا ئاشکراکرد و رایگەیاند، وەزارەتى دارایی عێراق نامەیەکى ئاڕاستەى وەزارەتى دارایی هەرێم کرد تایبەت بە جێبەجێکردنى یاساى قەرزى موچە.  

  

ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایی لە کۆنفرانسێکى رۆژامەوانیدا رایگەیاند، لەدانوستانەکانیاندا لەگەڵ بەغدا جەختیانکردووەتەوە کە پابەند دەبن بەیاساکانەوە.  

  

وتیشى وەزارەتى دارایی نامەیەکى ئاڕاستەى وەزارەتى دارایی هەرێم کردووە بۆ ئەوەى هەرێم پابەند بێت بە یاساى قەرز، ئەوانیش وەڵامیانداوەتەوە و ئامادەیی خۆیان لەو بارەیەوە نیشانداوە.  

  

ئاوات شێخ جەناب باسى لەوەشکرد، ئیستا تۆپەکە لە گۆڕەپانى بەغدا و نوێنەرانى کورد لە پەرلەمانى عێراق.  

  

لاى خۆیەوە، خالید شوانى وەزیرى هەرێم بۆ دانوستانى هەرێم و بەغدا لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا جەختیکردەوە، کە ئەمڕۆ وەڵامى نامەکەی بەغدایان داوەتەوە و پێویستە بەغداش پابەند بێت بە رێککەوتنەکان.