گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سێ حزب هەڵوێستى خۆیان لەبارەى پێنەدانى مۆڵەتى خۆپیشاندان لە هەولێر راگەیاند

2020.12.08 - 12:38
App store icon Play store icon Play store icon
سێ حزب هەڵوێستى خۆیان لەبارەى پێنەدانى مۆڵەتى خۆپیشاندان لە هەولێر راگەیاند

ناس کورد-

لیژنەى هەماهەنگى چەپى کوردستان هەڵوێستى خۆى لەبارەى پێنەدانى مۆڵەت بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندان لەلایەن پارێزگارى هەولێرەوە راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بریاربوو رۆژی چوارشەممە لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان خۆپیشاندانێک لەلایەن لیژنەی هاوبەشی چەپی کوردستانی کەپێکهاتوون لە شیوعی و زەحمەتکێشان و دیموکراتی گەل ئەنجام بدرێت، بەڵام پارێزگارى هەولێر مۆڵەتى پێنەدا.

 

کاوە مەحمود، سکرتێرى حزبى شیوعى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، پێنەدانى مۆڵەت بەو خۆپیشاندانە دەچێتە خانەى ئەو پێشێلکارییانەى هەیە بۆ پێشێلکردنى مافى مرۆڤ کە خەریکە تەشەنە دەسەنێت.

 

وتیشى"داواکردنى ئێمە بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندان ماناى ئەوەیە خۆمان تەحەمولى بەرپرسیارێتییەکە دەکەین، نەک هانى خەڵک بدەین، بەڵام بەداخەوە مۆڵەتمان پێنەدرا".

 

کاوە مەحمود باسى لەوەشکرد، بریاربوو لەخۆپیشاندانەکەدا یاداشتێکى کورت پێشکەشى حکومەت بکەن کە تایبەتە بە پێداچونەوە بە سیاسەتى ئابورى و راگرتنى بەتایبەتکردنى کارەبا و خزمەتگوزارییەکان و پێداچونەوە بە گرێبەستەکانى نەوت.