گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’موچە ببەسترێتەوە بەبەغداوە’’

راگەیەنراوێكی توند لە جێگرە سەدرییەکەى حەلبوسى یەوە دەربارەى موچە و خۆپیشاندان لە کوردستان

2020.12.08 - 12:22
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەنراوێكی توند لە جێگرە سەدرییەکەى حەلبوسى یەوە دەربارەى موچە و خۆپیشاندان لە کوردستان

ناس کورد-

حەسەن کەعبى جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق داوایەکى بەپەلەى ئاڕاستەى حکومەتى هەرێم کرد، بۆ چارەسەرکردنى ئەو رێگریانەى لەبەردەم خەرجکردنى موچەى فەرمانبەراندایە، پێشنیازیشدەکات دابەشکردنى موچە ببەسترێتەوە بەبەغداوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەعبى لە بەیاننامەیەکدا (8ی کانونی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاندووە "دواکەوتنى موچە هى ئێستا نییە، پەیوەندى بە یاساى قەرزیشەوە نییە، بەڵکو چوار ساڵە بەردەوامە، لایەنى بەرپرسیش بەتەنها حکومەتى هەرێمە".

 

وتیشى "سەربارى ئەوە ئێمە داواى کردنەوەى دەرگاى گفتوگۆ دەکەین لەگەڵ حکومەتى عێراق بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو لە چوارچێوەى دەستور بەتایبەت پرسی موچە کە پەیوەندى بە قوتى خەڵک و بژێویانەوە هەیە و دەبێت دوربێت لە ناکۆکییەکان".

 

کەعبى پێشنیازیکردووە دابەشکردنى موچە ببەسترێتەوە بەبەغداوە بەپێی پارێزگاکان، ئەوەش پێویستى بەهەماهەنگى زیاتر هەیە لەگەڵ پێدانى داتاى دروست.

 

هەروەها داواى هێورکردنەوەى دۆخەکە و رێزگرتن لە بیروڕا و خۆپیشاندنى ئاشتیانە دەکات وەک مافێکى رەوا بۆ هەموو تاکێکى عێراقى.