ناس کورد-
ئاژانسەکانى هەواڵى ئەمەریکا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە جۆ بایدن سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکا، لوید ئۆستن ژەنەڕاڵى خانەنشینى بەربژێر کردووە بۆ پۆستى وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى ئاژانسەکانى هەواڵى ئەمەریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (8ى کانونى یەکەمى 2020)، جۆ بایدن، سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمریکا، لوید ئۆستن، ژەنەڕاڵى خانەنشینى بەربژێر کردووە بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزیرى بەرگرى ئەو وڵاتە کە بەوەش دەبێتە یەکەم هاووڵاتى ئەمەریکى بەرەچەڵەک ئەفەریقى کە ئەو پۆستە وەردەگرێت.
ژەنەراڵ لوید ئۆستن ساڵى 2003 فەرماندەیى هێزەکانى ئەمەریکاى کرد بۆ چوونە ناو شارى بەغدا و بۆ بەدەستهێنانى پۆستى وەزیرى بەرگرى توانى سەرکەوتن بەسەر میشیل فلورنوى بەربژێرى ئەو پۆستە و بریکارى پێشوى وەزارەتى بەرگرى، بەدەستبهێنێت.