گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هاوپەیمانێتییەکەى عەبادى هەڵوێستى خۆى لەبارەى خۆپیشاندانەکانى هەرێم دەربڕى

2020.12.08 - 09:48
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانێتییەکەى عەبادى هەڵوێستى خۆى لەبارەى خۆپیشاندانەکانى هەرێم دەربڕى

ناس کورد-

هاوپەیمانێتى نەسڕ بە سەرۆکایەتى حەیدەر عەبادى، سەرۆک وەزیرانى پێشوترى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى خۆپیشاندانەکانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەراگەیەندراوەکەى هاوپەیمانێتى نەسڕ کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (8ى کانونى یەکەمى 2020)، ئاماژە بەوە کراوە ئەوان پشتگیرى لە داواکانى هاوڵاتیان دەکەن لە هەرێمى کوردستان و سەرکۆنەى "سەرکوتکارى" دەکەن.

 

لە راگەیەندراوەکەدا داوا  لە حکومەتى هەرێم کراوە بەدەم داواکاری خۆپیشاندەرانەوە بچن بەشێوەیەکی خێرا، و واڵاکردنی ئازادی رۆژنامەوانی، وپاراستنی گیان و موڵکوماڵی تایبەت و گشتی.

 

دەقى راگەیەندراوەکە: 

 

ئیئتلافی نەسڕ: پشتگیری لە داواکانی هاوڵاتیانمان دەکەین لە هەرێمی کوردستاندا و سەرکۆنەی سەرکوتکاری دەکەین

 

"ئیئتلافی نەسڕ" پشتگیری لە دواکارییە رەواکانی هاوڵاتیان دەکات لە هەرێمی کوردستاندا بۆ ژیانێکی ئازاد و شایستە، وەکو دابینکردنی مووچە و پێویستییە سەرەکییەکانی ژیانی رۆژانەی گەل. وئیئتلافەکە سەرکۆنەی ئەو سەرکوتکارییە دەکات کە دژ بە هاوڵاتیان و دەزگای راگەیاندنەکان ئەنجام دەدەرێت، وداواکارە بەدەم داواکاری خۆپیشاندەرانەوە بچن بەشێوەیەکی خێرا، و واڵاکردنی ئازادی رۆژنامەوانی، وپاراستنی گیان و موڵکوماڵی تایبەت و گشتی.

 

و"ئیئتلافی نەسڕ" پێیوایە کە بەجێهێنانی داواکارییەکانی گەل، بەندە بە بەڕێوەبردنێکی نیشتیمانی چالاک و پاکەوە کە لە توانایدا بێت وەڵامی پێویستییەکانی حوکم بداتەوە، وهەروەها رزگاربوونی عیڕاق وەکو دەوڵەتێک بەندە بە سیستەمی هاوڵاتیبوون و حوکمی ژیرەوە، هاوکات بەندە بە ئازادکردنی دەوڵەتەوە لە پشکپشکێنە و گەندەڵی و پاشکۆیەتی ئیرادە و بڕیار. ماف و داواکارییەکان هاوڵاتیانی عیڕاق یەک شتە لە زاخۆوە بۆ فاو، وجێبەجێکردنی ئەم داواکاریانەش بەندە بە دامەزراندنی حوکمێکی دادپەروەر و پاک و شایستەوە.

نووسینگەی راگەیاندن

ئیئتلافی نەسڕ

٨ـی کانونی یەکەمی ۲۰۲۰