ناس کورد-
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی لەبارەى خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە رێز لە ئیرادە و خواستی خۆپیشاندەران و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه بگیرێ و هه‌نگاوی خێرا بۆ گێڕانەوەی داھاتی گشتی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان بگیرێته به‌ر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرهەم ساڵح لە پەیامێکیدا کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە دەڵێت، خۆپیشاندانی مەدەنی خەڵك سه‌باره‌ت بە نەبوونی مووچە و خراپی خزمەتگوزارییەكان، مافێکی رەوایە، بۆیە پێویستە لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بەدەنگ ئەو داخوازیانەوە بێن و چاره‌سه‌ری ریشەیی مووچه و بژێوی خه‌ڵک بکه‌ن و هه‌نگاوی خێرا بۆ گێڕانەوەی داھاتی گشتی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان له رێگای چاکسازیه‌کی راسته‌قینه بگرنه‌به‌ر.
دەشڵێت، "توندوتیژی و ته‌قه‌کردن رێکاری نادروستن، لەلایەکەوە ناوبانگی ھێزە ئەمنیەکان کە پارێزەری ئارامی و سەر و ماڵ و بازاڕ و کەسابەتی ھاونیشتیمانیانن لەکەدار دەکات، لەلایەکی دیکەشەوە ناوبانگی مەدەنیانەی خۆپیشاندەرانیش دەشێوێنێت و له ئه‌نجامیشدا خواسته‌کانیشیان به‌لارێدا ده‌برێن، بۆیه وێڕای مافی رەوای خه‌ڵک لە خۆپیشاندان و بوونی داواکاری ره‌وا، پێویستە رەچاوی ئارامی گشتی و پاراستی دامودەزگاکان و رێزگرتنی هێزه ئه‌منییه‌کان بکرێت."
دەقی پەیامەکە:
په‌یامی سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی ئه‌مڕۆی سلێمانی و هه‌لومه‌رجی کوردستان
خۆپیشاندانی مەدەنی خەڵك دوور له توندوتیژی مافێکی رەوایە
هه‌نگاوی خێرا بۆ گێڕانەوەی داھاتی گشتی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان بگیرێته به‌ر
پێویستە رێز لە ئیرادە و خواستی خۆپیشاندەران و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه بگیرێ
هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش ئەوەی ئێستا لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی روودەدات مایەی نیگەرانیمانە.
خۆپیشاندانی مەدەنی خەڵك سه‌باره‌ت بە نەبوونی مووچە و خراپی خزمەتگوزارییەكان، مافێکی رەوایە، بۆیە پێویستە لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بەدەنگ ئەو داخوازیانەوە بێن و چاره‌سه‌ری ریشەیی مووچه و بژێوی خه‌ڵک بکه‌ن و هه‌نگاوی خێرا بۆ گێڕانەوەی داھاتی گشتی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان له رێگای چاکسازیه‌کی راسته‌قینه بگرنه‌به‌ر.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، لەپێناو خزمەتی خەڵک بکرێتە کاری هه‌ره سه‌ره‌کی و تاڵانی و قاچاخچێتی و زیاده‌ڕه‌وی بۆ سه‌ر داھاتی گشتیش بەڕێوشوێنی یاسایی دەسبەجێ کۆتایی پێ بھێنرێت.
لێره‌وه دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه توندوتیژی چارەسەر نییە، پێویستە رێز لە ئیرادە و خواستی خۆپیشاندەران و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه بگیرێ، هاوکات لایه‌نه پێکھێنەرەکانی حکومه‌ت کاری جددی و به‌په‌له بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی قه‌یرانه‌کان و جێبه‌جێکردنی خواستی هاووڵاتیان.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا داواکارین ھێزە ئەمنییەکان به‌گوێره‌ی یاسا و دور له توندوتیژی پارێزگاری لە خۆپێشانده‌ران بکه‌ن رێگه‌ش بدرێ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ئازادنه کاری خۆیان بکه‌ن.
توندوتیژی و ته‌قه‌کردن رێکاری نادروستن، لەلایەکەوە ناوبانگی ھێزە ئەمنیەکان کە پارێزەری ئارامی و سەر و ماڵ و بازاڕ و کەسابەتی ھاونیشتیمانیانن لەکەدار دەکات، لەلایەکی دیکەشەوە ناوبانگی مەدەنیانەی خۆپیشاندەرانیش دەشێوێنێت و له ئه‌نجامیشدا خواسته‌کانیشیان به‌لارێدا ده‌برێن، بۆیه وێڕای مافی رەوای خه‌ڵک لە خۆپیشاندان و بوونی داواکاری ره‌وا، پێویستە رەچاوی ئارامی گشتی و پاراستی دامودەزگاکان و رێزگرتنی هێزه ئه‌منییه‌کان بکرێت.
له‌کۆتایدا وێرای هاوخه‌می بۆ خێزانی قوربانیان داوا له هاووڵاتیانی خۆپیشانده‌ر و هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ین دوور له‌توندوتیژی و گرژی ره‌فتار بکه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن روداوی نه‌خوازراو رووبدات.
د. بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق