گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارەکان

ناس کورد ئامارى قوربانیانى خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە

2020.12.07 - 23:44
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد ئامارى قوربانیانى خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

لە خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆى سنورى پارێزگاى سلێمانیدا 35 کەس برینداربوون و 16 کەسیان رەوانەى سلێمانى کراون بۆ وەرگرتنى چارەسەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە سەنتەرى هەماهەنگى پەیوەندییەکانى سلێمانى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، سەرجەم ئەو کەسانەى ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەکاندا برینداربوون، 35 کەس بوون.

 

وتیشى، 16 برینداریان رەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شار لە سلێمانى کراون بۆ وەرگرتنى چارەسەر.

 

سەرچاوەکە باسى لەوەشکرد، یەک تەرم رەوانەى سلێمانى کراوە ئەوەش تەرمى گەنجە خۆپیشاندەرەکەى چەمچەماڵ بووە.

 

ڕۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.

 

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لەچەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.

 

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق رژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، بیناى قایمقامیەت ئاگریان تێبەردرا.