ناس کورد-
لیژنەی هاوبەشی چەپی کوردستانی رایگەیاند، پارێزگارى هەولێر مۆڵەتى پێنەداون بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندان لە شارەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیژنەکە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بریاربوو رۆژی چوارشەممە لەهەولێر لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان خۆپیشاندانێک لەلایەن لیژنەی هاوبەشی چەپی کوردستانی کەپێکهاتوون لە حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بزوتنەوەی دیمکراتی گەلی کوردستان ئەنجام بدرێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە مۆڵەتیان پێنەدراوە کە هیچ خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت.
بڕیارە هەرسێ حزبەکە سبەینێ لەبەردەم بارەگای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام بدەن.