گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەڵوێستمان دەبێت’’

هۆشدارییەک لە یەکێتيیەوە پێش کۆبونەوەى سێ قۆڵییەکەى سبەینێ

2020.12.07 - 23:23
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە یەکێتيیەوە پێش کۆبونەوەى سێ قۆڵییەکەى سبەینێ

ناس کورد-

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى رایگەیاند، ئەگەر لەکۆبوونەوەى سێ قۆڵى سبەینێدا نەگەنە رێککەوتن لەبارەى چوونى شاندى هەرێم بۆ بەغدا، دەبێت یەکێتى هەڵوێستى هەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاڵاو عەلى عەسکەرى لە بەرنامەی "لەگەڵ رەنج"ى کەناڵى "رووداو" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، پێویستە سبەینێ لەکۆبوونەوەى سێ قۆڵیدا لەگەڵ پارتى و گۆڕان بگەنە رێککەوتن بۆ ئەوەى شاندى هەرێم بچێت بەرەو بەغدا بۆ بەرگرى لە مافەکانى خەڵک.

 

وتیشى "مەفروزە سبەینێ قسەى تازەمان پێبێت کە بە خەڵکى بڵێین".

 

لەبارەى خۆپیشاندانەکان و سوتانى بارەگاکانەوە، شاڵاو عەلى عەسکەرى دەڵێت "خەڵک داواى حەقى مەشروعى خۆى دەکات، بەڵام خەڵکێک هەیە ئەو ئاوە لێڵەى قۆستووەتەوە بۆ مەرامى خۆى، لایەنى زۆرى تێدایە".

 

بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەى سێ قۆڵى یەکێتى و پارتى و گۆڕان بەڕێوەبچێت بۆ تاوتوێکردنى دۆخى هەرێم و دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا.

 

کۆبوونەوەکە هاوکاتە لەگەڵ خۆپیشاندانەکانى دژى دواکەوتنى موچە و خراپى دۆخى دارایی لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان و سوتانى بارەگاى حزبى و حکومى لەو ناوچانە.