گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریكا باڵوێزێکى نوێی بۆ عێراق دەستنیشانکرد

2019.05.17 - 08:48
ئەمریكا باڵوێزێکى نوێی بۆ عێراق دەستنیشانکرد
ناس كورد- ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا کاندیدەکەى دوناڵد ترەمپی پەسەندكرد و هەستا بەدانانى "ماسیۆ تۆلەر" وەك باڵوێزی نوێی ئەمریكا لە بەغداد. . ماسیۆ تۆلەر پێنج ساڵ باڵوێزی وڵاتەكەی بووە لە یەمەن، دوای تەواوبوونی كارەكانی لەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، دەستنیشانیكرد بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵوێزی وڵاتەكەی لە عێراق و داوای لە ئەنجومەنی پیرانى ئەمریکا كرد ڕەزامەندی دەرببڕن بە دانانی، ئەنجومەنی پیرانیش داواكەى ترەمپیان پەسەند كرد . . سێشەممەی ڕابردوو ئەمریكا داوای لە باڵوێزخانەكەی كرد لە بەغداد ئەو کە كارمەندەکانى ئەوانەى کاروبارى هەنوکەییان بەدەستەوە نیە و کارمەندى پێویست و سەرەکى نین، عێراق بەجێبهێڵن، ئەوەش بەهۆى ئاڵۆزییەکانى لە گەڵ وڵاتى ئێران. . .