گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەتەقەى کێ پێکراوە؟

یەکەم لێدوانى پارتى لەسەر کوژرانى خۆپیشاندەرەکەى چەمچەماڵ

2020.12.07 - 21:18
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى پارتى لەسەر کوژرانى خۆپیشاندەرەکەى چەمچەماڵ

ناس کورد-

بەرپرسێکى پارتى لە چەمچەماڵ رایگەیاند، گەنجە کوژراوەکەى چەمچەماڵ بە تەقەى ئەوان نەپێکراوە و بەدواداچوونى زیاتر دەکەن لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یوسف ئەنوەر کارگێڕى لقى پارتى لە چەمچەماڵ لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاکانى پارتى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رەتیکردەوە کوژرانى ئەو خۆپیشاندەرە پەیوەندى بەئەوانەوە هەبێت.

 

وتیشى ئەو کەسە 300 مەتر دوور لە لقى 19 شەهید بووە، بەدواداچوونى زیاتر دەکەن لەو بارەیەوە، چونکە لەنێوان دوو بارەگا پێکراوە.

 

یوسف ئەنوەر باسى لەوەشکرد، لە دوو ئاڕاستەوە تەقە لە بارەگاى لق کراوە و زیانى مادى بەر بارەگاکە کەوتووە.

 

ئێوارەى ئەمڕۆ خۆپیشاندانە لەچەمچەماڵ بەڕێوەچوو دواتر توندوتیژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەرێک بەناوى ئەدهەم کوژراو دوو کەسى دیکەش برینداربوون.