گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەڵەبجە تەقەیەکی زۆر دەکرێت

2020.12.07 - 21:05
App store icon Play store icon Play store icon
لە هەڵەبجە تەقەیەکی زۆر دەکرێت

ناس کورد-

پەیامنێری ناس کورد لە هەڵەبجە ڕایگەیاند، دەنگی تەقەیەکی زۆر دەیبسترێت و بەپێی زانیارییەکان، لە نزیک مەڵبەندی یەکێتییە لە شارەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راشیگەیاند، کۆمەڵێک کەس لە بەردەم مەڵبەندی ئەو حزبە لە هەڵەبجە کۆبوونەتەوە، بەڵام دوای ماوەیەک لە تەقە، بڵاوە بە خۆپیشاندەران کراوە.

 

وتیشی، کۆمەڵێک خۆپیشاندەر لەناو بازاڕی شارەکە ئاگریان کردووەتەوە.

 

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.

 

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لەچەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.

 

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق رژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، بیناى قایمقامیەت ئاگریان تێبەردرا.