گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڤیدیۆ؛ لە دەربەندیخان چەند بارەگایەک سوتێنرا

2020.12.07 - 20:49
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ لە دەربەندیخان چەند بارەگایەک سوتێنرا

ناس کورد-

خۆپیشاندان لە قەزای دەربەندیخانیش دەستیپێکرد، خۆپیشاندەران بارەگای مەکۆی گۆڕان و بینای قایمقامیەتی شارەکەیان سوتاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، ئێوارەى ئەمرۆ خۆپیشاندانەکە دەستیپێکردووە، سەرەتا خۆپیشاندەران چووەنەتە سەر بارەگای مەکۆی بزوتنەوەى گۆڕان و ئاگریان تێبەرداوە، دواتر چووەنەتە بینای قائیمقامیەتی شارەکە و سوتاندوویانە.

 

پەیامنێری ناس کورد وتیشی، پاشان خۆپیشاندەران چووەنەتە سەر بارەگای لقی پارتی و سوتاندوویانە.

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لەچەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق رژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، بیناى قایمقامیەت ئاگریان تێبەردرا.