گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کفری خۆپیشاندان دەستیپێکرد و بارەگای حزبێک سوتێنرا

2020.12.07 - 19:56
App store icon Play store icon Play store icon
لە کفری خۆپیشاندان دەستیپێکرد و بارەگای حزبێک سوتێنرا

ناس کورد-

خۆپیشاندان لە قەزای کفری دەستیپێکرد و کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کفری تایبەت بە " ناس کورد"ی ڕاگەیاند (7ی کانونی یەکەمی  2020)،  خۆپیشاندان لە کاتژمێر شەشی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری کفری دەستی پێکرد، خۆپیشاندەران بە ئاڕاستەی شەقامی سەرەکی  نێوان کۆمیتەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ناوچەی پارتی  بەڕێکەوتن".

 

وتیشی، "بەشێک لە خۆپیشاندەران چونە بەردەم بارەگای کۆمیتەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەئاکامدا تەقە دروست بووە و گەنجێکیش بەناوی ئاکۆ سلێمان بە گولـله کوژراوە".

 

 سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا خۆپیشاندەران گەمارۆی بارەگەکەی یەکێتییان داوە داوای  ڕادەستکردنی ئەو تەقەکەران دەکەن کە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە".  

 

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لەچەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق رژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، بیناى قایمقامیەت ئاگریان تێبەردرا.