ناس کورد-
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، وه‌ك هه‌میشه پشتیوانیی له داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان دەکات و دەڵێت، "دژی هه‌ر سانسۆر‌و ڕێگریی و ئاسته‌نگێكی به‌ده‌ر له‌یاسای به‌رده‌م كار‌و په‌یام و په‌خشی هه‌ر مێدیایه‌كی به‌رپرسیارین به كه‌ناڵی NRTو ئه‌وانی تریشه‌وه."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پەیامێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى " پشتیوانیی له داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و داكۆكیی له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوو تاقه‌تپڕوكێن و درێژخایه‌نه‌كان و، ئازادیی ڕاده‌ربڕین دەکەین".
ئاماژەى بەوەشکردووە "ده‌ستبردن بۆ شكۆ و ژیان و ژینگه‌و كار‌و كه‌سابه‌ت و بژێویی و موچه‌و كاسه‌و گیرفان و ده‌ره‌تانی هاووڵاتیان؛ به ناڕه‌وا ده‌زانین".
هەڤاڵ ئەبوبەکر باسى لەوەشکردووە، "دژی به‌كارهێنانی چه‌ك و توندوتیژیین له هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و هێزێكه‌وه بێت، داوا له هه‌موو هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كانیش ده‌كه‌ین؛ خۆیان له هه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و به‌ریه‌ككه‌وتن و توندوتیژییه‌ك؛ به‌دووربگرن".
جەختیشیکردووەتەوە "دۆخی سه‌ختی سیاسیی و حكومڕانیی و ئابوریی و دارایی و ته‌ندروستیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی وڵاته‌كه‌مان؛ پێویستی به لێكتێگه‌یشتن و به‌یه‌كگه‌یشتن و كاری هاوبه‌ش و یه‌كڕیزیی میلله‌ته‌كه‌مان هه‌یه، پێویستی به گیانی به‌رزی لێبوردن و به‌یه‌كه‌وه‌هه‌ڵكردن و به‌یه‌كه‌وه‌ڕێكردن و هاوئامانجیی و یه‌كترقبوڵكردن و دیالۆگ و، هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیی قۆناغه‌كه هه‌یه".
دەشڵێت "ڕاست و ڕه‌وا؛ له‌گه‌ڵ ئازادیی مێدیاو ڕاده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندنین، دژی هه‌ر سانسۆر‌و ڕێگریی و ئاسته‌نگێكی به‌ده‌ر له‌یاسای به‌رده‌م كار‌و په‌یام و په‌خشی هه‌ر مێدیایه‌كی به‌رپرسیارین به كه‌ناڵی NRTو ئه‌وانی تریشه‌وه".