گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لێدوانێک لە هێزەکانی حەفتای یەکێتی لەبارەى جوڵاندنی هێز

2020.12.07 - 18:38
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لە هێزەکانی حەفتای یەکێتی لەبارەى جوڵاندنی هێز

ناس کورد-کاروان مەحمود 

لێپرسراوی هێزەكانی حەفتای پێشمەرگە دەنگۆی جوڵەپێکردنی هێزی پێشمەرگە ڕەت دەکاتەوە هۆشداریش دەدات کە نابێت دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا چاوڕەش، لێپرسراوی هێزەكانی حەفتا-ی پێشمەرگە كە هاوكات ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە (7ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، "هیچ جوڵەیەک بەهێزی پیشمەرگە نەکراوەو ئەگەر هێزمان بجوڵاندایە دوو تەقەمان دەکردو بەرگریمان لە بارەگاکانی خۆمان دەکرد".

 

وتیشى، "بەڵام ناکرێت ئەم وڵاتەش ئاوا لێی بگەڕێیت، سەنتەری روناکبیری و ماڵی قائیمقام بسوتێنن، سەیری سەیدسادق دەکەیت بەزەیت پێیدا دێتەوە شت لەسەر جادە کەوتووەو ئاگر بەرز دەبێتەوە".

 

مستەفا چاوڕەش باسی لەوەشکرد، ئەگەر خۆپیشاندەر داواکارییان هەیە دەتوانن لەڕێگەی دانیشتن و گفتوگۆچارەسەری بکەن، دەتوانن بچنە لای بەرپرسانی حکومی "پاریزگار، وەزیرو سەرۆک وەزیران" داواکانیان بگەیەنن و نیگەرانی خۆپشیان ئاشکرا بکەن.

 

جەختی لەوەشکردەوە، هێزەکانی پیشمەرگە لە شوێنی خۆیانن و هیچ هێزێک جوڵەی پێنەکراوە.

 

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق رژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و سۆسیالیست و یەکگرتوو، بیناى قایمقامیەت ئاگریان تێبەردرا.  

  

رۆژێک پێشتر (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.  

  

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.