گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەخشی ئێن ئاڕ تی سەرباری بڕیاری ڕاگرتنی دەستیپێکردەوە

2020.12.07 - 18:10
App store icon Play store icon Play store icon
پەخشی ئێن ئاڕ تی سەرباری بڕیاری ڕاگرتنی دەستیپێکردەوە

ناس کورد-

دوای ئەوەى شەوی ڕابردوو هێزێکی ئەمنی چووە سەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی و پەخش و بیناکەى کەناڵەکەیان ڕاگرت، کەمێک پێش ئێستا پەخشەکەى "لە ئەوروپاوە" دەستیپێکردەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیجی فەرمی کەناڵەکە لە فەیسبوک وێنەیەکی پەخشی کەناڵەکەی داناوە و نوسیویەتی، "ئێن ئاڕ تی لە ئەوروپاوە دەستی بە پەخشکرد، ئێستا دەتوانن بینەری ئێن ئاڕ تی بن."

me_ga.php?id=1776

بەڕێوەبەرایەتى کەناڵى ئێن ئاڕتى ڕایدەگەیەنێت، داخستنى کەناڵەکەیان  بێبەشکردنی هاوڵاتیان و وەرگرانیشە لە ڕاستیی و دروستی ئەوەی کە  لەناو وڵاتدا ڕودەدات.   

  

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتى کەناڵى ئێن ئاڕتى (7ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، کاتژمێر 2.15 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنیی هەڵیکوتایە سەر ئۆفیسی سەرەکی کەناڵەکەمان و پەخشی کەناڵەکەیان راگرت و پاش ئازاردانێکی زۆری کارمەندێکی خەفەری پەخشی کەناڵ، دەرگای کەناڵەکەیان داخست و هێزێکیشیان لەبەردەم کەناڵەکەدا جێگیر کردووە.   

  

ئەوەش خراوەتەوە ڕوو، هەڵکوتانە سەر کەناڵەکەیان بەبێ بوونی هیچ فەرمانێک، ئەوپەڕی پێشێلکردنی مافەکانی ئازادی رادەربڕین و هاوکات بێبەشکردنی هاوڵاتیان و وەرگرانیشە لە ڕاستیی و دروستی ئەوەی کە  لەناو وڵاتدا ڕودەدات.   

  

بەڕێوەبەرایەتى کەناڵەکە داواى بەدەمەوە چوون لە رۆژنامەنووسان، رۆشنبیران و هەموو داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕادەربڕین و سەرجەم رێکخراوو کونسوڵگەری وڵاتان دەکەن کە پاڵپشت و پشتیوانیان بن و هاوکاربن لە ڕێگریی کردن لەهەڵکوتانى هێزە ئەمنیەکان.  

  

ئێن ئارتى جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەو جۆرە رەفتارانە تووشی پەرچەکرداریان ناکا تو بەردەوام دەبن لەکاری رۆژنامەنووسیی بێلایەن و هاوسەنگی.  

  

پێشتریش وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێم لەبارەى داخستنى کەناڵەکەوە ڕاگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە و (7ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، لەبەر پابەندنەبوونی كەناڵی NRT1 بە رێنمایی تایبەت بە ڕ ێكخستنی بواری میدیای بیستراو و بینراو، بەتایبەتی هەڵسوكەوتكردنی نابەرپرسانەی لەم كاتەدا كە دوورە  لەیاسا و لۆژیك ئەو کەناڵە دادەخرێت.     

  

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە ى سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری  کەناڵی NRT لەبری پەخشی ئاسایی پێویستە بۆ ماوەی یەك هەفتە، بەچاپكراوی لەسەر سكرینی تەلەفزیۆنەكەیان هەواڵی راگرتنی پەخشی ئاساییان وەكو خۆی بە پیتی گەورە و سپی بڵاوبكەنەوە.    

  

وەزارەتى ڕۆشبیرى داوا لە کەناڵەکەش دەکات،  پێویستە کەناڵەکە  لەسەر شاشەکەى خۆى بنوسێت لەبەر پابەندنەبوونى بەڕێنمایى و یاساکانى سەر وەزارەت کە بۆ ڕێکخستنى کاروبارەکانى کەناڵى بیستراو بینراو دەرکراوە بڵاو بکاتەوە.