ناس کورد-
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌شێكی زۆری ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت ده‌ست بۆ پرسی چاكسازی ده‌بات و "هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن ناگونجێن".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د میانی ڕێوڕەسمی ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌ڵگورد نه‌جیب، قایمقامی نوێی قه‌زای سۆراندا دووپاتیكرده‌وه کە "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی و خزمه‌تكردنی خستووه‌ته پێشینه‌ی كاره‌كانی و ئه‌م كابینه‌یه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بێت و پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌ربكه‌وێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له سه‌نته‌ری پارێزگاكان هه‌ن، بۆ شار، شارۆچكه و دێهاته‌كانیش بگوازرێنه‌وه."