ناس کورد-
سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان هەڕەشەى وەڵامدانەوەى هێرشکردنە سەر کادیرێکى پارتى دەکات لە سەیدسادق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ گرتەى ڤیدۆیی هێرشکردنە سەر کەسێک لە سەیدسادق بڵاوکرایەوە، کە بەوتەى ئومێد خۆشناو سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى کادیرى پارتيیە.
ئومێد خۆشناو لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى ڤیدیۆکەى بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتى "بێ ڕێزیکردن به کادیری پارتی باجی دهبێت".
رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق رژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و سۆسیالیست و یەکگرتوو، بیناى قایمقامیەت ئاگریان تێبەردرا.
رۆژێک پێشتر (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.
رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.