گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى بەرزبوونەوەى بەرچاو

دۆلار لەکاتى داخستنى بازاڕدا دابەزى

2020.12.07 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
دۆلار لەکاتى داخستنى بازاڕدا دابەزى

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕ لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، لە کاتێکدا لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارێز حاجی واحید، خاوەنی نوسینگەی "لازیا" بۆ کڕین و فرۆشتنی دراو لە شاری سلێمانی بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، (7ی کانوونی یەکەمی 2020) لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخى دۆلار دابەزیوە و 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 126.500 دینار فرۆشراوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە نرخى دۆلار لەکاتى کردنەوەى بازاڕدا بە  126.900 دینار مامەڵەی پێوە کرا.

 

بەوتەی خاوەنی نووسینگەی "لازیا"، هۆکاری بەرزبوونەوەی دۆلار لە دەگەڕێتەوە بۆکەمی ئەو دۆلارەی کە لە ئێستادا لە بازاردا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بە تایبەتی دوای سنوردارکردنی  فرۆشتنی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە، سەربارى دۆخی ناوچەکە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا کایگەری نەرێنی کردووەتە سەردابەزینی بەهای دۆلار.