گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دوو هەزار کەس هاتنە سەرمان’’

یەکەم هەڵوێستی پارتی دوای سوتاندنی ناوچەی سەیدسادق

2020.12.07 - 16:47
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەڵوێستی پارتی دوای سوتاندنی ناوچەی سەیدسادق

ناس كورد-

جەلال نەریمان، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە سەیدسادق ڕاگەیاند، "زیاتر لە دووهەزار کەس هاتنە سەرمان بە تەقە و فڕێدانی ئاگر و بەرد ڕووە و ناوچەمان''.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەلال نەریمان لە لێدوانێکیدا بۆ بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەى کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "دەستی ناحەزان تێکەڵ بە خۆپێشاندان بووە و دەیانەوێت ڕەوشەکە بە ئاقاری خەراپدا بەرن بە هەڵکوتانە سەر بارەگا حزبییەکان و سووتاندنیان''.

 

ئاماژەی بەوەش کرد: "تەقەیەکی زۆر لە بارەگای ناوچەمان کرا بە چەکی کڵاشنکۆف و دەمانچە و ''هوتافی بیانکوژن'' دەوترایەوە لە هەموو لایەکیشەوە ئاگر و بەردیان بۆ فڕێ دەداین و چەندین کەسمان بریندار بوون''.

 

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی زیاتر وتیشی، "ئەوە خۆپێشاندان نییە، ئەوە دەستی لەپشتە بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامیی کوردستان، ئەگەرنا خۆ ناوچەی پارتی مووچەی تێدا دابەش ناکرێت، ئێمە خوێنی ڕۆڵەکانی خۆمان خۆش دەوێت، بۆیە هیچ کاردانەوەیەکی وامان نەبوو کە قوربانی بکەوێتەوە، بۆیەش لیژنەی ناوچەمان سووتێندرا''.

 

رۆژى (2 کانونی یەکەمی 2020) خۆپیشاندان لەدژى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خراپى دۆخى دارایی لە سلێمانیەوە دەستیپێکرد و رۆژى دواتر خۆپیشاندانەکە گرژى لێکەوتەوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگرى بکەن لە دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان.

 

رۆژانى دواتر خۆپیشاندان لەچەند ناوچەیەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، رۆژى (6ى کانونى یەکەمى 2020) خۆپیشاندان لە پیرەمەگرون گرژى لێکەوتەوە و خۆپیشاندەران کۆمیتەى یەکێتى یان سوتاند و هەوڵى سوتاندنى بارەگاى پارتیاندا بەڵام لەلایەن پاسەوان و هێزێکى زۆرەوە دورخرانەوە.

 

رۆژى (7ی کانونی یەکەمی 2020) ژمارەیەک لە خەڵکانى ناڕازیی لە سەیدساق رژانە سەر شەقام و بارەگا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، بیناى قایمقامیەت ئاگریان تێبەردرا.