ناس کورد-
لەدوای سوتاندنی بارەگای پارتی لە قەزای سەیدسادق، خۆپیشاندەرانی قەزاکە بارەگەکانی هەریەک لە یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوویان سوتاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2020، خۆپیشاندان لە قەزای سەیدسادق دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران هێرشیانکردەسەر بارەگای پارتی و سوتاندنیان.
دواتر خۆپیشاندەران چوونەسەر بارەگاکانی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و ئاگریان لەوێش بەردا.