گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەمار حەكیم: عێراق بە تاقیكردنەوەیەكی دیموكراسی نوێدا تێدەپەڕێت

2019.03.06 - 14:26
عەمار حەكیم: عێراق بە تاقیكردنەوەیەكی دیموكراسی نوێدا تێدەپەڕێت

 

 

ناس کورد-

 

سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕایگەیاند، عێراق بە تاقیكردنەوەیەكی دیموكراسی نوێدا تێدەپەڕێت، ئاماژەی بە بەرپرسانی پێشوی عیراق کرد کە ئێستا بەیەكەوەن و كەسیان نە لە زینداندان، نە لە مانەوەی زۆرەملێدا .

 

عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میانەی بەشداریكردنی لە شەشەمین دیداری سلێمانی و لە گفتوگۆیەکیدا ڕایگەیاند: "لە ئەنجامی دوایین هەڵبژاردندا، دوو  كوتلەی گەورە هاتە كایەوە، داواكارم لە برا كوردەكان بێنە پاڵ یەكێك لەو دوو كوتلەیە، بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی گەورەتر كە بتوانترێت بە ئاسانی پرسەكان لە پەرلەمان وحكومەت یەكلا بكرێنەوە"  .

 

لە بارەی ئەو گۆڕانکارییانەی کە بەم دواییانە لە عیراقدا هاتونەتە کایەوە، حەکیم وتی: "هۆکاری ئەو گۆڕانکارییە نوێیانە، وڵاتانی هەرێمایەتین کە وایان کردووە عیراق خۆی خۆی بەڕێوە ببات و خاوەنی سەروەری خۆی بێت".

 

وتەکانی سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە کاتێکدایە حکومەتی نوێی عیراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی ماوەی زیاتر لە سێ مانگە پێکهێنراوە بەڵام بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە هێشتا کورسی سێ وەزارەت بە چۆڵی ماوەتەوە.