گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکاری داخستنی ئێن ئاڕتی

وەزارەتی ڕۆشنبیری هۆکاری داخستنی کەناڵی ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند

2020.12.07 - 10:46
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ڕۆشنبیری هۆکاری داخستنی کەناڵی ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند

 

ناس کورد-

وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێم ڕایگەیاند، لەبەر پابەندنەبوونی كەناڵی NRT1 بە رێنمایی تایبەت بە ڕ ێكخستنی بواری میدیای بیستراو و بینراو، بەتایبەتی هەڵسوكەوتكردنی نابەرپرسانەی لەم كاتەدا كە دوورە  لەیاسا و لۆژیك ئەو کەناڵە دادەخرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، کەناڵی NRT لەبری پەخشی ئاسایی پێویستە بۆ ماوەی یەك هەفتە، بەچاپكراوی لەسەر سكرینی تەلەفزیۆنەكەیان هەواڵی راگرتنی پەخشی ئاساییان وەكو خۆی بە پیتی گەورە و سپی بڵاوبكەنەوە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

فەرمانی كارگێڕی

لەبەر پابەندنەبوونی كەناڵی NRT1 بە رێنمایی تایبەت بە رێكخستنی بواری میدیای بیستراو و بینراو، بەتایبەتی هەڵسوكەوتكردنی نابەرپرسانەی لەم كاتەدا كە دوورە  لەیاسا و لۆژیك و پێچەوانەی ماددەی سێیەم/بڕگەی سێیەمە لەرێنمایی رێكخستنی فریكوینسی سپەیس لەهەرێمی كوردستان (رێنمایی مۆڵەتی تەلەفزیۆن و رادیۆ)، دوای ئەوەی چەندین جار ئاگاداركراوەتەوە لەبێباكیان لەچەندبارەبوونەوەی سەرپێچییەكان، پاڵپشت بە رێنمایی ئاماژەپێكراوی سەرەوەو گشت بڕیار و یاساكانی تری پەیوەست بەم پرسە، بڕیارماندا بە راگرتنی پەخشی ئاسایی كەناڵی NRT1 بۆ ماوەی یەك هەفتە بەمشێوەو رێكارانەی خوارەوە:

 

- راگرتنی پەخشی ئاسایی كەناڵی یەكەمی NRT بەهەموو جۆرە پەخشەكانیەوە (پەخشی سەتەلایت، پەخشی DVBT، پەخشی ئۆنلاین).

 

- لەبری پەخشی ئاسایی پێویستە بۆ ماوەی یەك هەفتە، بەچاپكراوی لەسەر سكرینی تەلەفزیۆنەكەیاندا هەواڵی راگراتنی پەخشی ئاساییان وەكو خۆی بە پیتی گەورەو سپی لەسەر سكرینی رەشدا بڵاوبكەنەوە. (لەگەڵ ئەم فەرمانەدا دەقەكەی هاوپێچكراوە).

 

- پێویستە كەناڵەكە لەكاتژمێری 11.30ی  دووشەممە رێكەوتی 7/12/2020 پەخشی ئاسایی رابگرێت تاكو كاتژمێر 11.30ی یەكشەممە رێككەوتی 13/12/2020.

 

لەباری جێبەجێنەكردنی ئەم فەرمانە، بەپێی رێنمایی و رێكارە یاساییەكان، كەناڵەكە رووبەڕووی لێپرسینەوەی قورستر دەبێتەوە.

   

تێبینی :

نوسینی هەواڵی راگرتنەكە سەر سكرینی تەلەفزیۆنەكە كە پێویستە لەبری پەخشی ئاسایی، بەدرێژایی یەك هەفتە بەم شێوەیە پەخشبكرێت:

لەبەر سەرپێچی و پابەندنەبوونمان بە ماددەی سێیەم/بڕگەی سێیەم لەرێنمایی رێكخستنی فریكوینسی سپەیس لەهەرێمی كوردستان (رێنمایی مۆڵەتی تەلەفزیۆن و رادیۆ)، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە، بڕیاردرا بەراگرتنی پەخشی ئاسایی كەناڵەكەمان لەكاتژمێری 11.30ی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 7/12/2020 تاكو كاتژمێر 11.30ی رۆژی یەك شەممە رێككەوتی 13/12/2020.

 

شێروان عولا خورشید، بەرێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە بە وەكالەت لەوەزارەتی رۆشنبیری هەرێم