گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤاکسین یاخود بەرگریی سروشتی؟

کامیان باشترە.. ڤاکسین یاخود بەرگریى سروشتى دواى چاکبوونەوە لە کۆرۆنا؟

2020.12.07 - 09:09
App store icon Play store icon Play store icon
کامیان باشترە.. ڤاکسین یاخود بەرگریى سروشتى دواى چاکبوونەوە لە کۆرۆنا؟

ناس کورد- 

زۆرێک پرسیارى ئەوە دەکەن کە کاریگەرى ئەو ڤاکسینانەى تائێستا دروستکراون چەندن و تا چەند بەرگریى دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا دروست دەکەن، یەکێک لە گرنگترین پرسیارەکانیش کە دەکرێت ئەوەیە ئایا ئەوانەى توشبوون و چاکبوونەتەوە پێویستیان بە وەرگرتنى ڤاکسین هەیە، زانایان وەڵامى ئەوە دەدەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "نیویۆرک تایمز"ى ئەمریکى لەزارى شارەزایانى تەندروستییەوە بڵاویکردووەتەوە، ڤاکسینەکان بژاردەیەکى پارێزراو و باشترن بۆ هەموو کەس دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا، چونکە بەرگرییەکى باشتر دژى ڤایرۆسەکە دروست دەکەن.

 

ڕوونیشکراوەتەوە، بەپێى لێکۆڵینەوەیەک ئەوانەى ڤاکسینەکەیان لەسەر تاقیکراوەتەوە دژە تەنى زیاتر لە خوێنیاندا هەبووە لەوانەى کە لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

 

لاى خۆیەوە "بیڵ هانیج" زاناى بوارى پەتاکان لە زانکۆى هارڤارد دەڵێت، ئەوانەى توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و چاکبونەتەوە بەرگرییان دژى ڤایرۆسەکە تەنها بۆ چەند مانگێک بەردەوام دەبێت، هەروەها ئەوەش لەکەسێکەوە بۆ کەسێکى تر دەگۆڕدرێت.

 

لاى خۆشیەوە "ماریۆن بیبر" زاناى بوارى بەرگریى جەستە لە زانکۆى واشنتۆن ڕونیکردووەتەوە، مرۆڤ دەتوانێت لەڕێگەى وەرگرتنى ڤاکسینەوە بەرگرییەکى باشتر دروست بکات لەوەى کە دواى توشبوون و چاکبوونەوە دروستى دەکات.

 

سەرەڕاى ئەوەش زانایان ئامۆژگارى ئەوانە دەکەن کە چاکبونەتەوە، ماوەیەک چاوەڕوان بکەن و دواتر ڤاکسینى دژە کۆرۆنا وەربگرن.