گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشکرایەسەر ئێن ئاڕتی

ئێن ئاڕتی: لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە هێرشکرایە سەرمان و کەناڵەکەیان داخست

2020.12.07 - 08:28
App store icon Play store icon Play store icon
ئێن ئاڕتی: لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە هێرشکرایە سەرمان و کەناڵەکەیان داخست

ناس کورد-

کەناڵی ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزێکی ئەمنی هێرشیکردەسەر بارەگای کەناڵەکە و دەرگای بینای کەناڵەکەیان داخست.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ئێن ئاڕتی، ڕایگەیاند، "دوای ڕووماڵکردنی فراوانی ناڕەزاییەکانی ئەم دواییە، لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە هێرشکرایە سەر بارەگای ئێن ئاڕتی لە سلێمانی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،" پەخشی کەناڵەکەیان راگرت و دەستیان بەسەر ئامێرەکانی پەخشدا گرت و دەرگای بینای کەناڵەکەیان داخست."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەشێکی ئامێرەکانیان  شکاندوە و بەشێکی تریان بردووە، یەک کارمەندی بەشی ئێم سی ئاڕ لەوێ بووە سەرپەرشتی پەخشی کردوە، تا توانیویانە ئازاریان داوەو پاشان ئازادیان کردووە.