گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وادەى شەپۆلێکى نوێی بارانبارین ڕاگەیەنرا

2020.12.06 - 20:30
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى شەپۆلێکى نوێی بارانبارین ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

کەشناسێکى دیارى عێراقى وادەى شەپۆلێکى نوێی باران بارینى دیاریکرد کە هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سادیق عەتیە کەشناسى دیارى عێراقى لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى (6ى کانوونى یەکەمى 2020) نوسیویەتى، دوو ڕۆژ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و  کەشێکى سارد دەبێت لەسەرجەم شارەکاندا.

 

دەشڵێت، پێشبینیدەکرێت بەرەبەیانى ڕۆژى چوار شەممە شەپۆلێکى نوێى تاوە باران دەستپێبکات و ڕۆژى پێنج شەممەش کۆتایى بێت و ناوچەکانى نەینەوا و سەڵاحەدین و دهۆک و کەرکوک و هەولێر و سلێمانیش بگرێتەوە.

 

بەوتەى ئەو کەشناسە، لەناوەڕاستى ئەم مانگەدا پێشبینى ئەوە دەکرێت هەڵکردنى بایەک و نزمە پاڵەپەستۆیەک سەرتاسەرى وڵات بگرێتەوە.