گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێکى پارتى وردەکارى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات

2020.12.06 - 20:13
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى پارتى وردەکارى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

بڕیاردەرى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق جەختلەوەدەکاتەوە، ڕێککەوتنى نێوان حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان دۆسیەکانى نەوت و دەروازە سنوریەکان دەگرێتەوە و دادپەروەرانەیە بۆ هەردولا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى فەرمى عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (6ى کانونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، ئەو ڕێککەوتنەى لەنێوان حکومەتى فیدراڵى و هەرێمى کوردستان کراوە دادپەروەرانەیە بۆ هەردولا و پابەند دەبن پێوەى، چونکە حکومەتى هەردولا واژۆى دەکەن.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، ڕێککەوتنەکە دۆسیەکانى نەوت و خاڵە سنوریەکان دەگرێتەوە و لە دۆسیەى نەوتدا بەرهەم و هەناردەى هەرێمى کوردستان هەژمار دەکرێت و پشکى کۆمپانیاکان لەو ڕێککەوتنە بەدوور دەبێت.

 

سەفار هێماى بۆ ئەوەشکرد، ئەوەى دەمێنێتەوە کە 250 هەزار بەرمیلى ڕۆژانەیە ڕادەستى کۆمپانیاى سۆمۆ دەکرێت، ئەوەش سەرەڕاى 50%ى داهاتى دەروازە سنوریەکان بەپێى یاساى ئیدارەدانى دارایى، لەبەرامبەر ئەوەشدا هەرێمى کوردستان 12.7٪ى پشکى خۆى لە بودجە وەردەگرێت.