ناس کورد-
بەرپرسى لیژنەى ناوچەى پیرەمەگرونى پارتى رایگەیاند، زیاترلەسێ کاتژمێرە تەقەیان لێدەکرێت، خەڵکێکى زۆر لەبەردەم بارەگاکە کۆبووەتەوە و تەقەیان لێدەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شیروان عەبدوڵا لە لێدوانێکى بۆ میدیاى فەرمى حزبەکەى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕایگەیاند "ژیانى کارمەند و ئەندامانمان لە ئەستۆى هێزە ئەمنییەکاندایە، پێویستە بەزویی ئەم دۆخە یەکلایی بکرێتەوە".
وتیشى "هیچ هێزێکى ئەمنى لە بارەگاى لیژنەدا نییە، بەپێی زانیارییەکانمان خەڵکى عەرەبیش لەناو خۆپیشاندەراندا بوونى هەیە".