گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر: كاره‌كانمان به‌ئاسایی ده‌ڕوات و به‌رده‌وامین

2019.05.16 - 18:51
App store icon Play store icon Play store icon
کونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر: كاره‌كانمان به‌ئاسایی ده‌ڕوات و به‌رده‌وامین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس كورد- کونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ كاری کوسنوڵخانه‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌. . ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی کونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ڕایگه‌یاند "كاری کونسوڵخانه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ئایاسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت". . هاوكات له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌ "مه‌شقكاره‌ ئه‌ڵمانیه‌كان له‌ناو خاكی عێراق و له‌كامپه‌كانی خۆیان به‌جێگری ده‌مێننه‌وه‌ به‌هۆی هه‌ندێك ئامۆژگاری ئه‌منیه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانانه‌وه‌". . دوێنی هه‌ریه‌كه‌ له‌ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و ئه‌مریكا كاری مه‌شقكاره‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕاگرت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییانه‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌ره‌ی سه‌ندووه‌. .